مەنسوور جیهانی ـ ئەلبوومی "ئاوای دۆست" کۆبه‌رهه‌مێکی تەواو لە ره‌دیفی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی له‌ ئاراسته‌ و پێشکه‌ش کردنی مامۆستا "یەعقووب ئەنووش" لە حەوت ده‌ستگادا به‌ ئامێری ویۆلۆن و له‌ بەرهەمهێنانی "کورۆش ئەنووش" گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی ئۆرکێستڕای نه‌ته‌وه‌یی سویسڕا بڵاو کرایه‌وه‌ و کۆمپانیای جیهانیی "سویسا" Suisa لە وڵاتی سویسڕا، ئەم بەرهەمە مۆسیقاییه‌ی هەڵبژارد و له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پشتگیری لێکرد.

بوکان ئانلاین | ئەلبوومی مۆسیقای “ئاوای دۆست” (آوای دوست) Avaye Doost کۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مێکی تەواو لە ره‌دیفی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی به‌ ئاراسته‌ و پێشکه‌ش کردنی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش” Yaghoub Anoush لە حەوت ده‌ستگا و مه‌قام به‌ ئامێری ویۆلۆن و بۆ یه‌که‌مین جار له‌ ئێران به‌ ژه‌نینی ئامێری ویۆلۆن، له‌ بەرهەمهێنانی “کورۆش ئەنووش” Kourosh Anoosh گۆرانیبێژی ئێرانی و نێودەوڵەتی ئۆرکێستڕای نه‌ته‌وه‌یی سویسڕا، دوای دوو ساڵ، تۆمار کردن، میکس و مه‌سترینگ، له‌ لایه‌ن “ئیمان حوجه‌ت” له‌ ستۆدیۆ “راگا” له‌ تاران ئاماده‌ کراوه‌ و به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی “جه‌وان” له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات په‌خش و بڵاو کرایه‌وه‌ و که‌وته‌ به‌ر ده‌ستی هۆگرانی هونه‌ری مۆسیقا و به‌ تایبه‌ت ژه‌نیاره‌کان و لێکۆڵه‌ران و توێژه‌رانی ئامێری ویۆلۆن.

هۆگران و لایه‌نگرانی مۆسیقا لە ڕێگەی ناونیشانی ئینته‌رنێتی ماڵپەڕی فرۆشگای “لۆرکا” به‌ ناونیشانی www.lorcastore.ir به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین دەتوانن ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونەرییە ناوازەیە بکڕن.

لەم بەرهەمە مۆسیقاییه‌دا که‌ مامۆستا “یه‌عقوب ئەنووش” لە ماوەی ۵٠ ساڵ لێکۆڵینەوەی مۆسیقایی و ژەنینی ئامێری ویۆلۆن؛ ئه‌و کاره‌ی لە دوو ساڵی بەردەوامدا لە ستۆدیۆی “راگا” خولقاندووه‌، “کورۆش ئەنووش” وەک بەرهەمهێنەر، ده‌زگای چاپ و په‌خش و بڵاوکردنەوەی “جوان” بڵاوکەرەوەی بەرهەمەکە، “محەمەد ئەنووش” ژه‌نیاری تومبه‌ک، “مەحبووبە تەفه‌زولی” بێژەر، “روخساره‌ ئوخوه‌ت” وێنه‌گری فۆتۆگرافەر، “بێهزاد حاجی به‌یک‌لوو” گرافیک و دیزاینەر و “مەنسوور جیهانی” ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن ئامادە و به‌شدارن.

یەکێک لە خاڵە دیار و به‌رچاوەکان لەم ئەلبوومەدا، بیستنی دەنگی کۆچکردووی هه‌رده‌م له‌ یاد مامۆستا “بەهمەن بووستان” لێکۆڵەری مۆسیقای ئێرانی و ئەدەبیاتی فارسی؛ لە سەرەتای سی.دی یەکەم دایه‌ که‌ چەند دێڕ شیعرێک بۆ ستایش کردنی مۆسیقاکە بە دەنگه‌ دڵنشینەکەی خۆی دەخوێنێتەوە.

ئەلبوومی مۆسیقای “ئاوای دۆست” کۆبه‌رهه‌مێکی تەواوی ره‌دیفی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی لە ۶ کۆمپاکت دیسک (سی دی) لەخۆ گرتووە، که‌ سی.دیی یەکەم بۆ ده‌ستگای ماهوور، سی.دیی دووەم بۆ ده‌ستگای هۆمایون و ئیسفەهان، سی.دی سێهەم بۆ مه‌قامی بەیاتی تورک و دەشتی، سی.دی چوارەم تایبەتە بە ده‌ستگای چوار گا و سێ گا، سی.

دی پێنجەم تایبەتە بە ده‌ستگای شوور، ئەبووعەتا و ئەفشاری و هه‌روه‌ها سی.دی شەشەم تایبەتە بە ده‌ستگای نه‌وا و ڕاست پێنجگا ته‌رخان کراوه‌ که‌ مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”؛ ئەم بەرهەمە بەنرخ و هه‌رمانانه‌ی مۆسیقای ئێرانی بە ئامێری ویۆلۆن ژه‌نیوه‌.

“ئاوای دۆست”، پێکهاتووه‌ له‌ ژەنینی ڕیزێکی ته‌واو لە ره‌دیفی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی و زه‌ربییه‌کان، کە دەرئەنجامی سروشتی نەرم و ڕه‌وان و زه‌قی به‌تام و دەوڵەمەندی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش” لە ژەنینی مۆسیقا و ژه‌نیاریی یەکێک لە ئه‌سته‌م و دژوارترین ئامێرەکانی جیهانە.

  • نویسنده : منصور جهانی