کهناڵی فهرمیی ماملێ رایگهیاند: بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنین کە یای #ئامین_مەولودیان هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند #محەممەد_ماملێ، ئەمڕۆ پێنجشەممۆ ڕێکەوتی (٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩بەرانبەر بە ١٨/٠١/٢٠٢١) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. یای ئامین لە دایکبووی ساڵی ١٣١٥ه/١٩٢٦ز و کچی کاپیتان “محەممەد مەولودیان” ناسراو بە “حەمەدی مەولودە چرچی”ـیە. تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. دوو جاران […]
کهناڵی فهرمیی ماملێ رایگهیاند: بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنین کە یای #ئامین_مەولودیان هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند #محەممەد_ماملێ، ئەمڕۆ پێنجشەممۆ ڕێکەوتی (٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩بەرانبەر بە ١٨/٠١/٢٠٢١) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یای ئامین لە دایکبووی ساڵی ١٣١٥ه/١٩٢٦ز و کچی کاپیتان “محەممەد مەولودیان” ناسراو بە “حەمەدی مەولودە چرچی”ـیە. تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. دوو جاران شووی کردووە. یەکەم جار ساڵی (١٣٣٠ه/١٩٥١ز) بە خوالێخۆشبوو “ئەسعەد خودایار” و کوڕێک و کچێک بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی “سولەیمان خودایار” و “ڕوناک مەولودیان / خودایار”.
لە پاش مەرگی کاک ئەسعەد خودایار (١٣٤٠/ ١٩٦١) لە ساڵی ١٣٤٣/١٩٦٤ شوو دەکاتەوە بە هونەرمەند “محەممەد ماملێ” کە کچێک و چوار کوڕیش بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی “عەبدولڕەحیم (نەجات)”، “شەونم”، “وریا”، “چالاک” و “چیا ماملێ”.
ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر
✅ #بۆکان_ئانڵاین راگهیاندنی سهربهخۆی خهڵکی کوردستان











Wednesday, 24 June , 2026