مەنسوور جیهانی ـ چوارەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە به‌شداریی شاعیران و نووسه‌رانی کورد لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوه‌چوو.

موکریان بوکان آنلاین؛ چوارەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” Goteborgلە لایه‌ن کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، بە به‌شداریی شاعیران و نووسه‌رانی کورد و بە ئاماده‌بوونی گرووپی دەفی ژنانی یۆتۆبۆری بە هاوکاری موزیکزانی کورد “ئاسۆ دیلان” به ئامێری عوود لە رۆژانی ۲۶ و ۲۷ مارسی ۲۰۲۲ لە هۆڵی “فۆڵکت هیووس” Folkets Hus Hammarkullen لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوه‌چوو.

یه‌کێک له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م رووداوه ئه‌ده‌بییه ئامادەبوونی نووسەری گەورەی کورد مامۆستا “عه‌بدوڵڵا سەراج” له هەر دوو ڕۆژیی دیدارەکەدا بوو.

“شەماڵ ئیبڕاهیم زادە” وەکوو پێشکەشکارێکی سەرکەوتوو چوارەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” بەڕێوەبرد و هونەرمەند “ڕێبین ڕەشید” کاری دیکۆر و ڕووناکی ئه‌نجامدا و هه‌روه‌ها کاروباریی تەکنیکیش لە ئه‌ستۆی “نەوزاد باهر”ەوە بوو.

هونەرمەند “عزەت رەئووف” وتاری دیدارەکەی خوێندەوە و لە ڕێوڕه‌سمی کۆتاییشدا به‌ڕێز “محه‌مه‌د قادر” لە دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی “یۆتۆبۆری” خەڵاتی ڕێزلێنانی بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرد.

به‌رنامه‌کانی رۆژی یەکەمی چوارەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” به به‌شداریی گرووپی دەفی ژنانی یۆتۆبۆری دەستی پێکرد و “سابیر سدیق” میوانی تایبه‌تی ئه‌م دیداره بوو و بەشداربووانی ئه‌م ڕۆژه‌ش بریتی بوون له: “داناز عه‌بدوالڕەحمان”، “بنار کەولۆز”، “ڕەسوول سەفەریانی”، “کەژاڵ جەلال” و “خاڵە حەمە”.

بەشداربووانی رۆژی دووهه‌می ئه‌م رووداوه گرینگه ئه‌ده‌بییه‌ش بریتی بوون له: “بەکر حەبیب”، “گۆران سدیق”، “رۆژا ناسر”، “یاسین مەحموود”، “سۆزە بەرزه‌نجی”، “هیوا رەسووڵ” و “ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر”.