به راپورتی ئاژانسی هه والی موکریان بوکان ئانلاین؛ له رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا تایه‌ر تۆفیق (١٩٢٢ کۆیە – ١٩٨٧ هەولێر) لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا لە شاری هه‌وڵێر کۆچی دوایی کرد. تایه‌ر تۆفیق له‌ سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا که‌وتووته به‌ر کاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌کانی ئه‌وسای شاری کۆیه‌ وه‌ک سێوه‌ و مه‌لا ئه‌سعه‌د و سوودێکی […]

به راپورتی ئاژانسی هه والی موکریان بوکان ئانلاین؛ له رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا تایه‌ر تۆفیق (١٩٢٢ کۆیە – ١٩٨٧ هەولێر) لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا لە شاری هه‌وڵێر کۆچی دوایی کرد.

تایه‌ر تۆفیق له‌ سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا که‌وتووته به‌ر کاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌کانی ئه‌وسای شاری کۆیه‌ وه‌ک سێوه‌ و مه‌لا ئه‌سعه‌د و سوودێکی زۆریشی له هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د حه‌مه مه‌لا وه‌رگرتووه، له ساڵی ۱۹۴۵ بۆته‌ سه‌ر ده‌سته‌ی مه‌قام‌بێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزی کورد و گه‌لێک گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ ده‌نگه خۆشه‌که‌ی چڕێوه و گوێگرانی سه‌رسام کردووه.

هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی بووه‌، له هیچ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا گۆرانی بۆ کاردبه‌ده‌ستانی میری نه‌گوتووه و هه‌موو گۆرانییه‌کی بۆ شاد کردنی دڵی هونه‌ردۆستان چڕیوه و له‌ ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌که و په‌رتووکی به‌و ده‌قه شیعریانه‌ی به گۆرانی گوتوونی، به چاپ گه‌یاندووه و په‌ڕتووکی گوڵی سه‌ربه‌ستی به‌ پێشه‌کی که‌ریم شاره‌زا له ساڵی ۱۹۸۳ چاپ کردووه‌.