مەنسوور جیهانی ـ بەڵگەفیلمی کوردی "خاڵا تارییا" 'In The Blind Spot' لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئایشە پۆلات"، دەرهێنەری باکووری کوردستان، و لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" ڕۆژی 19ی نۆڤەمبەری 2023 لە بەشی پێشبڕکێی "ئەنکاونتەرس" لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دکرێت.

موکریان بوکان ئانلاین | فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاشە و لە ۱۹ـی شوباتی ۲۰۲۳ لە بەشی پێشبڕکێی ‘ئەنکاونتەرس’ـی ۷۳یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین پێشاندەدرێت کە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمە لە جیهاندا.’In The Blind Spot’ لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی ئەیووب ‘ئازیز چاپکورت’، پارێزەری.

مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.مەمەد ئەکتاش، بە میدیاکانی راگەیاندووە، بۆ سینەمای کوردی مایەی دڵخۆشییە کە فیلمی خانمە دەرهێنەرێکی کورد لە بەرلینالە پێشانبدرێت و پێشبڕکێ لەگەڵ فیلمی دەرهێنەرە سەرکەوتووەکانی جیهان بکات.

ئەم بەرهەمە لە رۆژانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە قەرس و بازیدی باکووری کوردستان وێنەگیراوە، کۆمپانیای ‘میتۆس فیلم’ Mitosfilm بەرهەمهێنەری سەرەکییەتی و کۆمپانیای پۆنکت و کەناڵێکی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری هاوبەشن و ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆی کۆمپانیای ‘ئارت هوود ئینتەرتەیمنت’ـە ArtHood Entertainment.73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین، بە بەرپرسیاری ماریتێ ریسێنبێک و بە دەرهێنانی هونەری کارلۆ چاتریان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، بەشی پێشبڕکێی نەوەکان، بەشی پێشبڕکێی فۆڕم، بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلم، بەشی پێشبڕکێی بەڵگەفیلم و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پانۆڕاما، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی نمایشی سینەمای کلاسیک، لە رۆژانی ۱۶ تاوەکو ۲۶ـی شوباتی ۲۰۲۳ لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

  • نویسنده : منصور جهانی