به راپورتی ئاژانسی هه والی موکریان بوکان ئانلاین؛ له رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا تایه‌ر تۆفیق (١٩٢٢ کۆیە – ١٩٨٧ هەولێر) لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا لە شاری هه‌وڵێر کۆچی دوایی کرد. تایه‌ر تۆفیق له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا كه‌وتووته به‌ر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌كانی ئه‌وسای شاری كۆیه وه‌ك سێوه و مه‌لا ئه‌سعه‌د و سوودێكی […]
به راپورتی ئاژانسی هه والی موکریان بوکان ئانلاین؛ له رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا تایه‌ر تۆفیق (١٩٢٢ کۆیە – ١٩٨٧ هەولێر) لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا لە شاری هه‌وڵێر کۆچی دوایی کرد.
تایه‌ر تۆفیق له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا كه‌وتووته به‌ر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌كانی ئه‌وسای شاری كۆیه وه‌ك سێوه و مه‌لا ئه‌سعه‌د و سوودێكی زۆریشی له هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د حه‌مه مه‌لا وه‌رگرتووه، له ساڵی ۱۹۴۵ بۆته سه‌ر ده‌سته‌ی مه‌قامبێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی كورد و گه‌لێک گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی چڕێوه و گوێگرانی سه‌رسام كردووه.
هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی بووه، له هیچ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گۆرانی بۆ كاردبه‌ده‌ستانی میری نه‌گوتووه و هه‌موو گۆرانییه‌كی بۆ شاد كردنی دڵی هونه‌ردۆستان چڕیوه و له ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌كه و په‌رتووكی به‌و ده‌قه شیعریانه‌ی به گۆرانی گوتوونی، به چاپ گه‌یاندووه و په‌ڕتووكی گوڵی سه‌ربه‌ستی به پێشه‌كی كه‌ریم شاره‌زا له ساڵی ۱۹۸۳ چاپ کردووه.












Sunday, 3 May , 2026