هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ناوداری کوردستان مامۆستا مسته‌فا شێرزاد که‌ به‌ هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان خه‌وێندرابوو، چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌کرا، عه‌سری ئه‌وڕۆ شه‌مه‌ ١۵ی ره‌زبه‌ری ١۴٠٢ی هه‌تاوی له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا و دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

به‌ پێی راپۆڕتی به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ماڵپه‌ڕی موکریان بۆکان ئانڵاین | هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ناوداری کوردستان مامۆستا مسته‌فا شێرزاد که‌ به‌ هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان خه‌وێندرابوو، چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ ده‌کرا، عه‌سری ئه‌وڕۆ شه‌مه‌ ۱۵ی ره‌زبه‌ری ۱۴۰۲ی هه‌تاوی له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا و دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری به‌ئه‌زموون، نیگارکێش، دیزاینه‌ر و وێنه‌ری مه‌زنی کورد مامۆستای پایه‌به‌رز مسته‌فا شێرزاد که‌ دوایین که‌سایه‌تی به‌جێماوی نه‌قاشان و شێوه‌کارانی پێشه‌نگی نه‌وه‌ی یه‌که‌می ناوچه‌ی موکریان و کوردستان بوو، له‌ شاری بۆکان ده‌ژیا. مامۆستا مسته‌فا شێرزاد که‌ خاوه‌نی چه‌ندین تابلۆی شاکاری هونه‌ریه‌، زیاتر له‌ ۶۰ ساڵ خزمه‌تی بێ‌وچان و تێکۆشانی به‌رده‌وامی به‌ هونه‌ری شێوه‌کاریی کوردستان و پێگه‌یاندنی سه‌دان قوتابی ژیر و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا له‌و بواره‌دا کرد.

  • نویسنده : منوچهر جهانی