مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا.

به پێی ڕاپۆڕتی موکریان بۆکان ئۆنلاین، فیلمی سینەمایی “زاڵاوا” Zalava لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدابه ئاماده‌بوونی هەندێک لە ستافە سەرەکییەکەی له‌وانه: “ئەرسەلان ئەمیری” ده‌رهێنه‌ر، خاتوو “سەمیرا بەرادەری” و “روحوڵڵا بەرادەری” بەرهەمهێنانی ئه‌م فیلمه، “ئایدا پەناهەندە” یه‌کێک له سیناریۆنووسان، “نەوید پوورفەرەج”، “پووریا ڕەحیمی سام” و خاتوو “هودا زەینوالعابدین” ئه‌کته‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه، لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە؛ کاتژمێر ۱:۱۵ نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە ۸ی سێپتەمبەری ۲۰۲۱ لە سینەمای “پێرلا” Perla و هەروەها لە کاتژمێر ۷:۱۵ و ۷:۳۰ ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەمە ۹ی سێپتەمبەری ۲۰۲۱ لە دوو هۆڵی “ئاسترا ۱” Astra 1 و “ئاسترا ۲” Astra 2 لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی “هەفتەی ڕخنەگرانی” Critics’ Week فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” Venice لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا.

فیلمی کوردی “زاڵاوا” بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی “لۆئیجی دێ لۆرێنتس” Luigi De Laurentiis واتە خەڵاتی “شێری داهاتوو”ی تایبەت بە باشترین فیلمی یەکەم لە بەشی پێشبڕکێی “هەفتەی ڕخنەگران” لە ۷۸مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” لەگەڵ ۶ فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەریی دەکات.

۷۸مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی “ئالبێرتۆ باربێرا” Alberto Barbera لە ڕۆژانی ١ تا ١١ی سێپتەمبەری ۲۰۲۱ و بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ئیتالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕاگەیاندنی فیلمی سینەمایی “زاڵاوا”.

  • نویسنده : مەنسوور جیهانی