موکریان بوکان آنلاین | پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ۲۰۲۴/۱۲/۲۴ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، کونسوڵى گشتیى نوێى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ هه‌ولێر، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌کاربوونى لێکرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌کى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌رکه‌که‌ى ده‌ربڕى. لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز کونسوڵى گشتیى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى […]

موکریان بوکان آنلاین | پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ۲۰۲۴/۱۲/۲۴ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، کونسوڵى گشتیى نوێى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ هه‌ولێر، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌کاربوونى لێکرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌کى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌رکه‌که‌ى ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز کونسوڵى گشتیى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌کاربوونى، دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ کۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌کى زۆره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه دێرینه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، نیشان دا.

له‌ ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.