موکریان بوکان ئانلاین | ئه‌و که مانگی ڕابردوو بۆ سێهەمین جار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “بەرلین” Berlinale بە بەرهەمهێنانی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی سینەمایی “دەروازەی خەونەکان” (دروازە رویاها) DREAMS’ GATE له به‌شی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations بەشداری کرد؛ پێشتر ناوبژیوانیی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە؛ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “فیفۆگ” Fifog لە سویسڕا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “مه‌زهه‌به‌کانی ئەمڕۆ” Religion Today لە ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “مێنا” MENA لە هۆڵەندا بووه.
به‌ڵگه‌فیلمی درێژی سینه‌مایی “دەروازەی خەونەکان” لە دەرهێنانی “نگین ئەحمەدی” و له بەرهەمهێنانی “ئیلاهه نه‌وبەخت” لە دووهەمین نمایش کردنی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی کێبڕکێی “به‌ڵگه‌فیلمی درێژ” هه‌روه‌ها له شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ژنان”ی بەیروت Beirut ئامادەیه.
“دەروازەی خەونەکان” له درێژەی دەرکەوتنە جیهانییەکانیدا و لە سێهەمین به‌شداری نێودەوڵەتی خۆیدا، لە نۆزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “کۆسمۆراما” Kosmorama لە شاری تۆرندهایم له وڵاتی نەرویج ده‌چێته سه‌ر په‌رده.
شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “ژنان” له بەیروت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “سام لێهود” Sam Lahoud سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی فیلمی بەیروت و بە بەرهەمه‌کانی دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە چەندین بەشدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “فیلمە درێژە چیرۆکییەکان”، بەشی پێشبڕکێی “به‌ڵگه‌فیلمی درێژی سینه‌مایی”، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلمه‌کانی دیکۆمێنتاری و ئەنیمەیشن”، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلمه‌کانی سه‌ما و جووڵەی هاوسه‌نگ” و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانه لە رۆژانی ۵ تا ۱۱ی مارس/ ئازاری ۲‌۰۲۳ لە شاری بەیروت لە وڵاتی لوبنان بەڕێوەدەچێت.
- نویسنده : منصور جهانی
Sunday, 24 November , 2024