موکریان بوکان آنلاین | هونه‌رمه‌ندی گۆرانێبێژی ناسراو و ده‌نگخۆشی زێڕینی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی و شادمانی و فۆلکلۆری ناوچه‌ی موکریان مامۆستا #ئیبڕاهیم_قادری له‌ رۆژی ۶ی بانەمەڕی ۱۳۱۳ی هەتاوی لە گوندی عیساکەندی مەهاباد چاوی به‌ ژیان هه‌ڵێنا. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئازیزه‌ که‌ ئێستا ته‌مه‌نی ۹۰ ساڵه‌، هاوڕێ و هاوکاری مامۆستای پایه‌به‌رز #حه‌سه‌ن_زیره‌ک بووه‌ و له‌ ساڵانی ۱۳۴۸ تا […]

موکریان بوکان آنلاین | هونه‌رمه‌ندی گۆرانێبێژی ناسراو و ده‌نگخۆشی زێڕینی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی و شادمانی و فۆلکلۆری ناوچه‌ی موکریان مامۆستا #ئیبڕاهیم_قادری له‌ رۆژی ۶ی بانەمەڕی ۱۳۱۳ی هەتاوی لە گوندی عیساکەندی مەهاباد چاوی به‌ ژیان هه‌ڵێنا.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئازیزه‌ که‌ ئێستا ته‌مه‌نی ۹۰ ساڵه‌، هاوڕێ و هاوکاری مامۆستای پایه‌به‌رز #حه‌سه‌ن_زیره‌ک بووه‌ و له‌ ساڵانی ۱۳۴۸ تا ۱۳۵۰ی هه‌تاوی له‌ شاره‌کانی #شنۆ، #مه‌هاباد، #بۆکان و #ورمێ چه‌ندین به‌رهه‌میان پێکه‌وه‌ تۆمار کردووه‌.

مامۆستا قادری خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی به‌پێز و به‌رهه‌می تایبه‌ت و بێ‌وێنه‌یه‌ که‌ بۆ هه‌میشه‌ی مێژوو له‌ ئاسمانی هونه‌ری مۆسیقای کوردی ده‌دره‌وشێته‌وه‌. هیوای ته‌ندروستی بۆ مامۆستا «ئیبڕاهیم قادری» ده‌خوازین و خودای گه‌وره‌ هه‌ر بیپارێزێت.

  • نویسنده : محمد رحیمی