به پێی ڕاپۆڕتی موکریان بۆکان ئۆنلاین له لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، “محه‌مه‌د خه‌زاعی” بریکاری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران و سه‌رۆکی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی ئێران له په‌یامێکدا بۆ سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران نووسی: به پیرۆزی و موباره‌کی رۆژانی پڕ خێر و به‌ره‌که‌تی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری خه‌تمی مه‌رته‌به‌ت، ده‌ست به داوێنی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ)، سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ده‌ست پێ ده‌که‌ین.
له‌به‌ر تیشک و پڕشنگی رۆشن و داگیرساوی شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران هه‌نگاوی بۆ رێگا و شوێنه تازه‌کان ناوه و بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا هه‌ڵبژارده بوونی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران وکوو “فێستیڤاڵی خاوه‌ن هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار:، مزگێنیده‌ری کاریگه‌ریی دانانی لاوانی سینه‌ماکار و جووڵانه‌وه و رۆیشتن بۆ رێگای گه‌شه‌پێدان و پێشوازی کردنی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کان به مه‌به‌ستی به‌شداریی له فێستیڤاڵه‌که چاوه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه.
ئێستا بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی قورس و پته‌و له داهاتوودا و سبه‌ینێیه‌کی باشتر، ده‌بێ رابردوو دروست بناسین و له ده‌ستپێکی وه‌رزێکی نوێ‌دا له ژیانی کۆماری ئیسلامی و هه‌نگاوی دووهه‌می شۆڕش، کۆڕی به‌رچاوی لاوانی بیرمه‌ندی داهێنه‌رانی فه‌رهه‌نگی، به دڵنیاییه‌وه سامانێکی گه‌وره‌یه بۆ وڵات که هیچ پاشه‌که‌وتێکی مادی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌راورد ناکرێت.
کورته فیلم دیوه‌خان و گه‌وره ماڵی شاد و دڵخۆشکه‌ر، هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ لایه‌نه فێرکارییه‌کانی ئه‌خلاق و میهرپهروهرێن بۆ نمایش کردنی به‌رهه‌مه‌کان و ئاڵوگۆڕ له بواری ئه‌ندێشه، ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری ئێرانی ئیسلامی و دۆزینه‌وه‌ی دیارده‌کانه. فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران خه‌زێنه‌یه‌کی گرانبایی و پڕبایخه که لاوان چراکه‌یان داگیرساندووه و ژوانگه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕه‌وتی ژیری و هزر و بیری گه‌نجه‌کانه.
با خردمند ساز داد و ستد …… که قویتر شود خرد ز خرد / سنائی
له‌گه‌ڵ که‌سانی بیرمه‌ند و خاوه‌ن هزر و ژیری ئاڵوگۆر بکه … چونکه به‌هێزتر ده‌بێت، هزر و ژیری به بیر و هزر و ژیری/ سه‌نائی ـ شاعیری ئێرانی
سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “سادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ که بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا خاوه‌نی هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار ناسراوه؛ به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و په‌خشی ئۆنڵاین و به نمایش کردنی ۶۳ فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ۱۹ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها ۱۲۵ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له رۆژانی ۱۹ تا ۲۴ی ئوکتۆبه‌ری ۲۰۲۱ له په‌ردیسی سینه‌مایی “ئێران ماڵ” له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Tuesday, 8 October , 2024