به پێی ڕاپۆڕتی موکریان بۆکان ئۆنلاین له لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، له ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌ید”سادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و سه‌رۆک و ده‌بیری ئه‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی سینه‌مای ئێران بۆ چالاکانی بواری کورته فیلم و به‌رده‌نگه‌کانی ئه‌م جۆره‌ی سینه‌مایی هاتووه: “سه‌ربه‌رزی و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورته فیلمی ئێرانی ده‌رئه‌نجامی سه‌رنجدان به بایه‌خه‌کانی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تییه.”
![](https://bokanonline.ir/wp-content/uploads/2021/10/په‌یامی-سادق-مووسه‌وی-به-بۆنه‌ی-به‌ڕێوه‌چوونی-سی‌وهه‌شته‌مین-فێستیڤاڵی-کورته-فیلمی-تاران-1-1024x576.jpg)
![](https://bokanonline.ir/wp-content/uploads/2021/10/په‌یامی-سادق-مووسه‌وی-به-بۆنه‌ی-به‌ڕێوه‌چوونی-سی‌وهه‌شته‌مین-فێستیڤاڵی-کورته-فیلمی-تاران-3-1024x1024.jpeg)
سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “سادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ که بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا خاوه‌نی هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار ناسراوه؛ به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و په‌خشی ئۆنڵاین و به نمایش کردنی ۶۳ فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ۱۹ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها ۱۲۵ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له رۆژانی ۱۹ تا ۲۴ی ئوکتۆبه‌ری ۲۰۲۱ له په‌ردیسی سینه‌مایی “ئێران ماڵ” له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Saturday, 18 January , 2025