به پێی راپۆڕتی به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ماڵپه‌ڕی موکریان بۆکان ئانڵاین، له‌و رۆژانه‌دا هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ناوداری کورد مامۆستا مسته‌فا شێرزاد به هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی نه‌خۆش که‌وتووه و ئێستا له ماڵی خۆیان خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرێت. هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری به‌ئه‌زموون، نیگارکێش، دیزاینه‌ر و وێنه‌ری مه‌زنی کوردستان مامۆستای پایه‌به‌رز مسته‌فا شێرزاد که دوایین که‌سایه‌تی به‌جێماوی نهقاشان […]
به پێی راپۆڕتی به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ماڵپه‌ڕی موکریان بۆکان ئانڵاین، له‌و رۆژانه‌دا هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ناوداری کورد مامۆستا مسته‌فا شێرزاد به هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی نه‌خۆش که‌وتووه و ئێستا له ماڵی خۆیان خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرێت.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری به‌ئه‌زموون، نیگارکێش، دیزاینه‌ر و وێنه‌ری مه‌زنی کوردستان مامۆستای پایه‌به‌رز مسته‌فا شێرزاد که دوایین که‌سایه‌تی به‌جێماوی نهقاشان و شێوه‌کارانی پێشه‌نگی نه‌وه‌ی یه‌که‌می ناوچه‌ی موکریان و کوردستانه و ئێستا له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا له شارستانی بۆکان ده‌ژی.
وێڕای سوپاس و پێ‌زانین و قه‌درزانی بۆ ساڵانێک خزمه‌ت و تێکۆشانی بێوچانی مامۆستا مسته‌فا شێرزاد به هونه‌ری شێوه‌کاریی کوردستان و پێگه‌یاندنی سه‌دان قوتابی ژیر و به‌توانا له‌و بواره‌دا، هیوای زوو چاک بوونه‌وه و ته‌ندروستییه‌کی باش بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێز و خۆشه‌ویسته ده‌خوازین. خودای گه‌وره شه‌فای بدات.
Saturday, 23 November , 2024